فەیسبوك و كامێرا (360)ـەكانی

فەیسبوك و كامێرا (360)ـەكانی
فەیسبووك گەرچی وەك بەهێزترین تۆڕی كۆمەڵایەتی ناسراوە، بەڵام لەم ماوەیەدا هەوڵی داوە تەنیا چالاكییەكانی لەو تۆڕەدا نەبەستێتەوە، بەڵكو خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالیش بێت.. نوێترین ئامێری كۆمپانیای فەیسبوك دوو جۆر كامێرای 360ن كە بە x6 و x24 ناسراون.
دەكرێ ئاماژە بەوە بكەین كە كامێرای 360 جۆری X24 گەورەترین كامێرایە لە جۆری خۆیدا كە بە 360 پلە وێنە دەگرن.. كامێرای 360 پلەیی كاركردیان بەمجۆرەیە لە یەككاتدا لە هەر چوارلای خۆیان وێنە دەگرن و وێنەكان دەبن بەیەك وێنە.. ئەوە تەنیا لە سەر كۆمپیوتەر یان شاشە دەتوانی سەیری بكرێت.. كامێرای X24 لە 24 كامێرا پێكهاتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن فەیسبوك بڵاوبۆتەوە، بە سوود وەرگرتن لەو كامێرایانەی ئاماژەمان پێدان دەكرێت لە كاتی فیلم هەڵگرتنەوەدا جوڵە بكەی و لە هەموو لاوە دیمەنەكان ببینی.. كاتی سەیركردنی فیلمەكان بینەر وا هەست دەكات لە ناو جەرگەی دیمەنەكاندایە.
Top