تەبلێتێك و دوو شاشەی جیاواز
تەبلێتەكە هەر وەك لە وێنەكەدا دەیبینن سلایدە، دوو بەشە، بەكارهێنەر دەتوانێت هەردوو بەشەكە وەك تەبلێتێك لێبكات و یان دەتوانێت هەركام لەبەشەكان ئەركی دیكەیان بۆ دابنێت، وەك یەكێكیان شاشە بێت و ئەویتریان كیبۆردی دیجیتالی. یان لەبەشێكیاندا پرۆگرامێك بكاتەوە و لە بەشەكەی تریان پرۆگرامێكی دیكە. هەردوو شاشەكە پێكەوە 5.5 ئینجە، هەرچەندە كێشەیەك بۆ ئەم تەبلێتە هەیە ئەویش ئەوەیە كە دوو شاشەكە كاتێك دەبن بەیەك شاشە كەلێنێك دەكەوێتە نێوانیان كە ئەمەش دیزاین و شێوازی تەبلێتەكە تێك دەدات. پێشووتر سیستەمێكی تایبەتی بۆ كاركردن لەسەر بوو، ئێستا سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
