كامێرای پۆلاروید بەتایبەتمەندی نوێوە دەگەڕێتەوە

كامێرای پۆلاروید بەتایبەتمەندی نوێوە دەگەڕێتەوە
كۆمپانیای پۆلاروید (polariod) لە بواری بەرههمهێنانی كامێرادا بۆ ئەوانەی لە ساڵانی حەفتاكان هەتا نەوەكان وێنەیان گرتووە نامۆ نییە، چونكە ئەو كۆمپانیایە داهێنانی گەورەی لە بواری وێنەدا ئەنجامدا، ئەویش جۆرێك لە كامێرای بەرهەم هێنا كە وێنەكانی پێویستیان بە تاقیگەی شوردنەوە نەبوو، بەڵكو دەستبەجێ لە ماوەی خولەكێكدا ئامادە دەبوون..
ئێستا كۆمپانیای ناوبراو لەسەردەمی دیجیتالیدا بە بەرهەمێكی نوێ گەڕاوەتەوە.. كامێرای جۆری Polaroid Pop دیزاین و ستایلەكەی هەروەك ڤێرژنەكانی پێش خۆیەتی.. هەروەك رابردووش وێنەكان پاش گرتن دەستبەجێ دەداتەوە، كاغەزی وێنەكان تایبەتن بە گەرمی خاڵە رەنگییەكان دەردەكەون. جگە لەوەی پرینتەرێكی بێ حیبری هەیە، كامێراكەش هەستەوەرێكی 20 مێگاپیكسیلی هەیە، شاشەی كامێراكە 4 ئینجە، دەتوانێت بە كوالیتی full HD یش فیلم هەڵبگرێتەوە، شوێنی دانانی میمۆری 128 گێگابایتی هەیە.
Top