گووگڵ خزمەتگوزاری Classroomـی بۆ گشت لایەک بەردەست کرد
ئەم خزمەتگوزارییە چەند ئامرازێکی بەسوودی پێشکەش بە مامۆستایان کردووە بۆ پێشکەشکردنی وانە و ڕێخستنی فێرخوازان. دەتوانن پێداچوونەوە و ئەرکی ڕۆژانە زیادبکەن، وە هەروەها تاقیکردنەوەیان بکەن و کارلێک لەگەڵ فێرخوازان بکەن لە کاتی پێشکەشکردنی وانەکاندا. شایەنی باسە کلاسڕووم لەڕێگەی ئەپی تایبەت بەخۆی کە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە کاردەکات و هەروەها لەڕێگەی پێشگەی سەرەکی خۆی classroom.google.com لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل بیکەنەوە.
وە بێگومانیش کلاسڕووم لەگەڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکانی تری گووگڵ وەکو درایڤ بۆ زیادکردنی پەڕگە دەقییەکانی تایبەت بە وانەکان و هەروەها یوتیوبیش بۆ زیادکردنی ڤیدیۆیی پەیوەستدار بە وانەکان.
لە پێشتردا ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر بۆ خاوەنانی Google Apps for Education و بڕێک لە بەکارهێنەران لە ئەمریکا بەردەست بوو بەڵام دواتر فراوانتری کرد و وردە وردە ڕێژەی بەکارهێنەرانی زیادکرد تا گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ گشت لایەک بەردەست بوو و دەتوانن وەکو مامۆستا و فێرخواز ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنن.
ئێوەش دەتوانن لە کرتە کردن لەم بەستەرە وانە و پۆلەکان دروست بکەن و بۆ زیاتر زانیاریش سەردانی ئێرە بکەن بۆ ڕێنمایی زیاتر لەلایەن گووگڵ خۆیەوە.
سەرچاوە www.kitn.net
