كامێرا 360 پلەی نۆبیا و تایبەتمەندییەكانی

كامێرا 360 پلەی نۆبیا و تایبەتمەندییەكانی
پێدەچێ كامێرا 360 پلەیەكان واتە ئەو كامێرایانەی كە لەیەك كاتدا لە هەر چوار دەوروبەر وێنە دەگرن شوێنی كامێرای دیجیتالی ئاسایی بگرنەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا گۆڕانكارییەكی جیدی بەسەر كامێرای 360 پلەیی داهاتووە.
كۆمپانیای نۆبیا نوێترین كامێرای 360 پلەی خستە بازاڕ، كە بەجۆری NeoAir VR ناسراوە، كوالیتی ئەو وێنە و فیلمانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن، بەم جۆرەن. وێنەكان (3008×1504 پیكسل) و ڤیدیۆیەكان بە روونی (2560×1280 پیكسل).
كێشی كامێراكە زۆر كەمە كەمتر لە 27 گرام. دەكرێت راستەوخۆش كاری پێبكرێ و دەشكرێ بە كێبڵێكەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند بدرێت. بە ئاسانی لە رێگادا دەتوانی وێنەكانت راستەوخۆ بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكا بەرێ بكەی.
Top