پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پرۆگرامە سیخوڕییەكان

پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی پرۆگرامە سیخوڕییەكان
پرۆگرامە سیخوڕییەكان زۆر خراپتر و پڕ كێشەترن لە ڤایرۆس و ترۆجان و كرمە كۆمپیوتەرییەكان. چونكە ڤایرۆسەكان تەنیا كێشەیەك دروستی بكەن ئەوەیە پرۆگرامەكان تێكدەدات یان دەسڕێتەوە. بەڵام پرۆگرامە سیخوڕییەكان و فایلەكانی سەر كۆمپیوتەرەكەت دەدزن و بۆ شوێنی مەبەستی دەگوازنەوە..
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان سڕینەوەی پرۆگرامە سیخوڕییەكانە، پرۆگرامی super antispyware یەكێكە لەم پرۆگرامانە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە لە كەمترین ماوەدا دەتوانی هەرچی فایلی سیخوڕییە لە سەر سیستەم بسڕیەوە. پرۆگرامەكە دەتوانێت Spyware، Adware، Malware، Trojans، Dialers، Worms، KeyLoggers، HiJackers، Parasites، Rootkits بسڕرێتەوە و لەناویان بەرێت.
تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:
- چاودێری بەسەر گشت سیستەمدا.
- چاودێری بەسەر ئەو فایلانەی لە ئینتەرنێت دایان دەبەزێنی.
- ئیزن نەدان بە جێبەجێ نەكردنی پرۆگرامە سیخوڕیەیكان.
- خێراییەكی زۆر
- گونجان لەگەڵ گشت سیستەمەكانی ویندۆزدا
Top