سەرۆكی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی گوڵان دەكات

سەرۆكی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی گوڵان دەكات
سەرۆكی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی گوڵان دەكات:
گۆڤاری گوڵان خاوەن سەنگ و متمانەیە و بووەتە پردێک بۆ لێکنزیک کردنەوەی ڕۆشنبیرانی کوردستان و لە خزمەت کردنی هەستی نیشتیمانپەرەوەری و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان بە باشی ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.
بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان بەبۆنەی 23 هەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستاڤی گوڵان دەكات و ئاماژە بەوە دەكات گوڵان لە خزمەتكردنی هەستی نیشتمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بەباشی ئەریكی خۆی بەجێ دەگەیەنێت. ئەمەش دەقی پەیامەكە سەرۆكی كوردستانە:
******
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەم.
بە خۆشحاڵییەوە لە سایەی ئازادیی کاری میدیایی لە کوردستان، ژمارەیەکی زۆر کەناڵی ڕاگەیاندنی نووسراو، بیستراو و دیتراو لە کوردستان هەن کە دەتوانن خزمەتێکی زۆر بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن و دەنگی ڕەوای مافەکانمان بگەیەننە دنیا. ئەرکی هەموو ڕاگەیاندنەکانە لەم قۆناخەدا پشتوپەنای گەلەکەیان بن و ڕێگە لەو هەوڵە دوژمنکارییانە بگرن کە دەیانەوێ متمانە و بڕوابەخۆبوونی تاکی کوردستانی لاواز بکەن.
گۆڤاری گوڵان یەکێکە لەو ناوەندە میدیاییانەی لەلای خوێنەرەکانی خاوەن سەنگ و متمانەیە و وەکچۆن بووەتە پردێک بۆ لێکنزیک کردنەوەی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە و تێڕوانینەکانیان دەگوازێتەوە، بەهەمان شێوەیش لە خزمەت کردنی هەستی نیشتیمانپەرەوەری و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان بە باشی ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیەنێت.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بێت.
مسعود بارزانی
20/4/2017
Top