پاوەربانكێكی تایبەت تەمەنی مۆبایل زیاد دەكات

پاوەربانكێكی تایبەت تەمەنی مۆبایل زیاد دەكات
پاوەربانكەكان، واتە ئەو شەحنە گەڕۆكانەی كە بۆ ئەو كاتانەی كارەبا یان وزەیەكی دیكە لەبەردەست دانییە بۆ شەحنكردنەوەی ئامێرە دیجیتالییەكان لەلایەن زۆر كۆمپانیاوە بەرهەم هاتوون.. گەرچی توانا و ستایل و قەبارەیان جیاوازە، بەڵام هەموویان یەك كار ئەنجام دەدەن ئەویش شەحنكردنەوەی ئامێرە دیجیتالییەكان.
پاوەربانكێكی تایبەت بەرهەم هاتووە تایبەتمەندی جیاوازە لەوانی دیكە، ئەو پاوەربانكە ئەوكاتەی كە مۆبایلەكە پڕ بووە ئۆتۆماتیكی وزەكە دەبڕێ، بەم هۆیەوە باتری مۆبایل یان ئامێرەكانی دیكە درەنگتر تێكدەچن و بەرگری زیاتریان دەبێت.
پاوەربانكەكە لەو كاتەیدا كارەبا هەیە لەگەڵ شەحن بوونەوەی خۆی ئامێرەكانی دیكەش شەحن دەكاتەوە، چونكە سەرێكی USB هەیە كە بە خێراییەكی زیاتر ئامێرەكان شەحن دەكاتەوە.
تایبەتمەندییەكی گرنگی پاوەربانكەكە ئەوەیە كە دەبێتە دوو بەش، بەشێكی تەنك كە بەقەند بێزنیس كارتێك دەبێت دەتوانی لە جزدانی دابنێی و بۆ كاتی پێویست مۆبایل یان ئامێری دیكەی پێ شەحن بكەیەوە.
Top