كامێرایەكی منداڵان بۆ وێنەگرتنی خێرا
كامێرای جۆری Instax Mini 9 كە لەلایەن فوجی فیلمی ژاپۆنییەوە بەرهەم هاتووە، زۆر بە خێرایی وێنەدەگرێ و دەیداتەوە، تەنانەت ئەوەندە خێرا كە بە فریای ئەوە ناكەوی بەر لە دیتنی وێنەكە بە جوانی سەیری بكەی.. هەرچەندە ئاوێنەیەك لە پێشەوەی كامێراكە هەیە چ لەسەر ئاوێنەكە ببینی وێنەكەت ئاوا دەردەچێ.
كامێراكە چونكە زۆر تایبەتە بەمنداڵان بۆیە ستایلەكەشی لەگەڵ ئەوان دەگونجێ و رەنگاورەنگیشن و چەندین رەنگی تایبەتی هەیە.
