لاپتۆپێكی بچووك بەقەد مۆبایلێك

لاپتۆپێكی بچووك بەقەد مۆبایلێك
هەرچەندە مۆبایلەكان زۆر ئەركی كۆمپیوتەر ئەنجام دەدەن، بەڵام هێشتاش ناتوانن هەموو ئەركێك ئەنجام بدەن و بە جۆرێك كە پێویستمان بە كۆمپیوتەر نەبێت. كۆمپیوتەری بچوك و وردیلە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەرهەم هاتوون، زۆربەیان بۆ سوود لێوەرگرتن پێویستیان بە شاشە بووە، شاشەی تەلەڤزیۆن یان هی دیكە.. بەڵام كۆمپیوتەری بچووكی GPD Pocket كە زیاتر وەك لاپتۆپێك دەچت و قەوارەی بەقەد مۆبایلێكە، هەموو ئەركێكی كۆمپیوتەرێكی مەزن ئەنجام دەدات. كۆمپیوتەرەكە ویندۆز 10 لەسەرە، باترییەكەی بە هێزی هەیە كە درەنگ دادەبەزێ، كیبۆرد و شاشەكە لێك جیا ناكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەیدا خۆی كیبۆردی هەیە دەكرێت كیبۆرد و ماوسی تایبەتیشی بۆ دابندرێ.
Top