ئەپل خەریکی هەستەوەرێکی ناوازەیه بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکریان هەیە بەرهەم دەهێنێت بەبێ برینی پێستەکە رێژەی گلوکۆزەکە بزانە
موهەندیسانی ئەپڵ ماوەی ٥ ساڵە سەرقاڵی ئەم تەکنەلۆژیای هەستەوەرەیە ئەپڵ تیمی بیومکانیکی خۆی لە جێگای لە ناوچەی سەرەکی خۆیدا دابمەزرێنێت لە ئۆفیسێک لە پالو ئالتۆ داناوە وەک ئەوترێت بۆ ماوەی ٥ ساڵە خەریکی ئەم تەکنەلۆژیان وە ئێستە پرۆژەکە لە حالەتی تاقیکردنەوەدایە .
بەپێی راپۆرتەکە بێت تیمەکە لەلایەن Johnny Srouji،ــی بەرێوبەری رەقەواڵەی ئەپڵەوە بەرێوە دەبرێت . سی ئێن بی سی ئەلێت کە تیمەکانی ئەم پرۆژەیە بە نزیکەیی ٣٠ کەسە و زۆرانێک لەوانە پێشتر لە کۆمپانیای گەورەکانی Masimo Corp ،Medtronic و C8 Medisensors کاریان کردووە لەلایەن ئەپلەوە هەلبژێردراون .
بەڵام تەکنەلۆژیای پێوانی رێژەی خوێن بەبێ بڕینی پێستی مرۆڤەکە کارێکی سەختە , جۆن ئێل. سمیث تایبەتمەند لە زەمینەی زانیاریەکانی توانا پزیشیکیەکان پێشتر دەربارەی هەستەوەرەکانی پێوانی رێژەی گلوکۆز ئەلێت ئەمە قورسترین بەرنگاری تەکنەلۆژیایە
هەستەوەرە گەشەپێدراوەکەی ئەپڵ , بە خستنەسەری رووناکی بۆ سەر پێستەکە رێژەی گلوکۆز ئەپێوێت
بەلام هێشتە دیار نیە کەکەی ئەم تەکنەلۆژیایە چالاک دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە یاخود ئاخۆ لەسەر ئەپڵ وەچ یاخود بەرهەمەکانی تر کەی جێگیری دەکات
سەرچاوە techeye.org
