دەستەوانەی سمارت بۆ دۆزینەوەی رێگا
مۆتۆرسوارێك بۆ ئەم مەبەستە دەستەوانەیەكی سمارتی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و ئەركی رۆیشتن ئاسانتر دەكات.
ئامێرەكە لە دەستی چەپی دەستەوانەكە دایە و بە بلوتوس لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ، لە مەودای نیو هەتا 4 مایل سورانەوەی دواتر نیشان دەدات، خودی موتۆرسوارەكەش دەتوانێت بە ئاماژەی پەنجەكانی زانیاری زیاتر وەربگرێ.
