زەنگی دەرگا دیجیتالی و سمارت

زەنگی دەرگا دیجیتالی و سمارت
ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە بە پلاك زەنگ لێدان جەرەس لێبدەی.. ئێستا سەردەمی ئامێرە هۆشمەندەكانە.. زەنگی سمارتی (dbell live) دەكرێ هەم زەنگی دەرگا بێت و هەم كامێرای سمارتی چاودێری.. زەنگەكە كامێرای چاودێری تێدایە و وێنەكان بە كوالیتی HD و بە گۆشەی 160 دەگرێ. هەركەس بێتە بەر دەرگا بە ئەندامانی ماڵەوە رادەگەیەنێ و وێنەی كەسەكە بۆ مۆبایلەكان دەنێرێ. نە تەنیا لە رۆژدا بەڵكو لە تاریكی شەویشدا وێنە دەگرێ.
خاڵی جێگای سەرنجی زەنگەكە ئەوەیە كە بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای دوورەوەش كۆنتڕۆڵی بكات و وێنەكان ببینێ.. دەكرێ هەر لە رێگای دوورەوەش دەرگا ماڵەوە دابخەی یان بیكەیەوە.
Top