تەختەی سپی دیجیتالی و چەند ئەركێك

تەختەی سپی دیجیتالی و چەند ئەركێك
گەر بیست ساڵ بۆ دواوە بگەڕێینەوە لەقوتابخانە و فێرگەكاندا تەختەرەشە و گەچی نووسین هەبوو، دواتر بوو بە تەختەی سپی و قەڵەمی تایبەت بەو تەختەیە, لەسەردەمی دیجیتالیشدا تەختەی سمارت هەیە بۆ شیكاری و فێركاری.. تەختە دیجیتالیەكان مێژوویەكی زۆریان نییە، بەڵام لەم چەند ساڵەدا پێشكەوتوون.. تەختەی دیجیتالی Quilla بە قەبارەی 42 ئینجەوە یەكێكە لەو تەختانە.. گۆیا ئەمە گەورەترین تەختەی دیجیتالییە كە حیبری ئەلكترۆنی تێدایە، تەختەكە وزەیەكی كەمی دەوێت، یەكجار شەحنی بكەوە دوو رۆژ كاری پێبكە.. فێرخوازان دەتوانن لە رێگای مۆبایلەكانیانەوە بە سیستەمی وایەرلەیس لەگەڵ تەختە دیجیتالییەكە لە پەیوەندی دابن و ئەوەی لەسەر تەختەكە دەنووسرێ لەسەر لاپتۆپ و مۆبایل و تەبلێتەكان سەیڤ بكرێن..
Top