گشت ئەركەكانی ماڵەوەی پێ بسپێرە
ئامێرێكی سمارتی نوێتر بەناوی WooHoo هەندێك پێشكەوتووتر لە (ئیكۆ) لە پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێدا خرایە روو. ئامێرەكە سەرەڕای ئەنجامدانی ئەركەكانی (ئیكۆ) دەتوانێت دەنگ و روخساری بەكارهێنەرەكەشی بناسێتەوە. سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و شاشەیەكی لەمسی 7 ئینجی هەیە. جگە لەو ئەركانە هابێكی تایبەتە بۆ رێكخستنی گشت ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوە، بۆ نموونە، گلۆپەكان دەكوژێنێتەوە و پێیان دەكاتەوە، ئامێرە فێنككەرەوەكان ئامێرەكانی دەنگ و رەنگ بەگشتی هەر ئامێرێكی ئەلیكترۆنی ماڵەوە بێت دەتوانێت كاریان پێبكات.
زۆر ئەرك و كاریش ئۆتۆماتیكی ئەنجام دەدات، وەك ئەوەی چاودێری ژووری ساواكەتان دەكات، لەخۆوە گۆرانی و مۆسیقای دڵخوازت بڵاودەكاتەوە.. ناوی ئامێرەكەش (WooHoo) لەوەوە هاتووە كە بەو فەرمانە هەڵدەبێت و دەكوژێتەوە.
