گلۆپی نوستن چاودێری خەو دەكات
بەەۆی ئەو ئامێرەوە سەرپەرشتیارانی منداڵ دڵنیا دەبن كە منداڵەكانیان خەوێكی تەندروستیان دەبێت، چاودێری وردی خەو دەكات، گەرمی لەشی منداڵەكە دەزانێت. گشت زانیاری سەبارەت بە خەوی منداڵەكە لەخۆیدا تۆمار دەكات، تاكو ئەگەر دەنگەدەنگ یان گەرما و سەرما بونە ەۆی تێكچوونی خەوی منداڵەكە ئاگاداری دایك و باوكی منداڵەكە بكات. دیارە ئەو ئامێرە ەەر بۆ منداڵان نییە، بگرە گەورەكانیش دەتوانن سوودی لێ ببینن. بۆ ئەوانەی خەویان قورسە و بەیانیان ەەڵناستن، مۆسیقێكی ئارامیان بۆ لێدەدا.
