پایسكلێكی نوێ وانەش فێری منداڵان دەكات

پایسكلێكی نوێ وانەش فێری منداڵان دەكات
منداڵانی ئەم سەردەمە، منداڵانی تەبلێت و ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بەهۆی خەریك بوون بە یارییە ئەلكترۆنییەكان لە باری جەستەییەوە بێهێزن. یارییە جەستەییەكان كەمتر ئەنجام دەدرێن.. بۆیە منداڵانی سەردەم بە زۆری تووشی خەمۆكی و دوورەپەرێزی دەبن..
لەم چەند ساڵەی دواییدا هەست بەو مەترسییە كراوە، بۆیە هەوڵ دەدرێ یاری جەستەیی و فكری تێكەڵ بەیەك بكرێن.. بۆ نموونە پایسكلێك بەرەەم ەاتووە كە تەبلێتێكی پێوە پەیوەند دراوە، لەگەڵ جوڵەی زیاتر وانەش فێری منداڵان دەكات..
كۆمپانیای (Fisher-Price) پایسكلێكی وەستاوی بەرهەم هێناوە, واتە ئەو پایسكلانەی لە شوێنی خۆیان ناجوڵێن، ئەم پایسكلە كە بە Think & Learn Smart Cycle ناسراوە، چوار پرۆگرامی هەیە كە دەخرێنە سەر تەبلێت و لە رێگای بلوتوسەوە دەكرێت پرۆگرامەكان بكەیەوە و سوودیان لێببینرێ.. پرۆگرامەكانی فێركاری وەك، بیركاری.. خوێندنەوە و نووسین.. زانیاری گشتی و تەكنەلۆژیای نوێ كە هەركە منداڵ پێدانی زیاتر لێبدات ئاسانكاری زیاتر بۆ دەكات..
Top