زانیاری ورد لەبارەی ژینگەی دەوروبەر

زانیاری ورد لەبارەی ژینگەی دەوروبەر
ژیانی شارنشینی و ژینگەی شار بەهۆی دوكەڵ و گازی كارگەو ماشێنەكان ژینگەیەكی پاك نییە و ئاڵودەیە بەهەموو هەوایەكی پیس.. ئامێرەكانی پاككردنەوەی هەوای ژینگە بۆ شوێنی گەورە و بۆ تاكەكەسیش بەرهەم هاتوون.. یەكێك لەو ئامێرانە، ئامێرێكی بچووكە بەناوی Flow كە بەكارهێنەر دەتوانێت بە جانتا یان جلی خۆی هەڵیبواسێ. ئەم تەكنەلۆژیە، رێژەی تۆزوخۆڵ، دوكەڵی سەیارە، گازە زیانبەخشەكان و مادە كیمیاییەكانی لە هەوادا دیاری دەكا و نیشانی دەدا. ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و لەرێگەی ئاپێكەوە دەزاندرێ رێژەی گازە زیانبەخشەكان چەندە.
ئەو گلۆپانەی كە لەسەر ئامێرەكەن رێژەی پیسبوونی هەوای ژینگە نیشان دەدەن.. ئامێری Flow دوگمەیەكی لەمسی لە پێشەوە و 12 چرای LED رەنگی هەیە. ئەگەر دوگمەكە دووجار دابگری وەزعیەتی هەوای ئالودەی رۆژێك نیشان دەدات.. هەستەوەرەكانی 360 پلەی ئامێرەكە، گردیلەكانی هەوا وەك نیترۆژن، ئۆزون و گەردیلەكانی دیكە دیاری دەكات و شێ و گەرمی دەپێوێ.
Top