ئاشکرابوونی چەند دۆکیۆمێنتێکی سی ئای ئەی و هاککردنی ماکبووک و ئایفۆنەکان
زۆربەی ئەو دۆکیۆمێنتانەی ئاشکرا بوون، هی زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەرن، یەکێک لەو ئامڕازانەی هاک کە ئاشکرا کراوە ناوی سۆنیک سکریودرایڤەرە، بەکارهێنراوە بۆ ماکبووک لە ڕێگەی دەرچەی یو ئێس بیەوە و وا لە ماکبووکەکە دەکات نەخۆش و ڤایرۆساوی بکات، ئەمەش ئەو کاتە بڵاوکراوەتەوە کە سی ئای ئەی توانای گەیشتنی فیزیایی هەبووە بۆ ماکبووکەکان واتا لە هەر ڕێگەیەکی تری یو ئێس بی هتد..
دەربارەی دۆکیۆمێنتەکانی هێرشی ئایفۆنەکانیش، تەنها یەک دۆکیۆمێنت باس لە بە ئامانجکردنی ئایفۆن دەکات، ئەو ئامڕازەشی کە لە دەقەکاندا هاتووە ناوی بیاکۆنە، کە لەسەر ئایفۆنەکان دایدەمەزرێنن پێش کڕینی خەڵک. ئەوەی گرنگی ئەم زانیاریانە دەردەخات ئەوەیە کە ئەم زانیاریانە دوای ڕوونکردنەوەکانی ئەپڵ نوێکراونەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نیە و شایەنی باسە لە سەرەتاکانی ئەم مانگەشدا دەزگای ویکیلیکس زیاتر لە ٨٧٦١ پەڕگە و بەڵگەی بڵاوکردەوە کە توانیبویان لە ناوەندێکی ناو دەزگای CIA بەناوی Cyber Intelligence دەستیان بخەن. لەو بەڵگە و پەڕگە و فایلانە باسی هەر یەک لە سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی لەخۆی گرتبوو کە تێیدا باس لە چەندان کەلێنی ئاسایش کرابوو لەو سیستەمانە کە لەڕێگەیانەوە دەتوانرێت دەست بەسەر پەیوەندی بەکارهێنەران بگرێت بەڵکو بگرە دەست بەسەر تەواوی مۆبایلی بەکارهێنەران بگرن. ئەپڵ و گووگڵ بەخێرایی ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەم زانیاریانەی ویکیلیکس داو و ڕایانگەیاند کە زۆربەی ئەو کەلێنە ئاسایشانەی لە زانیاریە دزەپێکراوەکاندا هاتووە چارەسەرکراون.
سەرچاوە www.kitn.net
