گوگڵ وەشانی Android O ی ناساند و بۆ ژمارەیەک لە گەشەپێدەرانی بەردەست خست
لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەین بۆچی گوگڵ وەشانی نوگەت بەزوویی بەردەست ناخات بۆ مۆبایلی کۆمپانیاکانی دیکە، ئەویش ئەوەیە گوگڵ لە پێشدا بەرهەمەکانی خۆی پێشدەخات کە ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە و بەرهەمەکانی گوگڵ بەم تاییبەتمەندییە بەناوبانگن، هەروەها خاڵێکی تریش ئەوەیە خودی گوگڵ خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدە بۆیە بە ئاسانی وەشانەکانی بۆ ئامادە دەکات هاوشێوەی ئەپڵ کە چەند مۆبایلێکی کەمی هەیە گوگڵیش هەروەها.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان کە باس کراون:
هەوادارانی میوزیک دەتوانن لەڕێی تەکنەلۆژیای بلوتوث و LDAC کە تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بۆ گواستنەوەی دەنگ بە ئاستێکی زۆر بەرز موزیکەکانیان کار پێبکەن و چێژی لێببینن.
توانای کۆنتڕڵ کردن و دەست گرتن بەسەر زۆرێک لە فرمانی ئەو ئەپانەی کە کاریگەری زۆر درووست دەکەن لەسەر بەفیڕۆدانی وزەی پاتری، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی تەمەنی پاترییەکان.
بوونی تایبەتمەندی picture-in-picture واتە دەتوانیت بە نێو مۆبایلەکەتدا بگەڕێیت یاخود تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنیت و هاوکات لە سوچێکی مۆبایلەکەوە، ڤیدیۆی ئەپی یوتیوب یاخود ڤیدیۆ لەڕێی کارپێکەری ڤیدیۆی مۆبایلەکەت کار پێبکەیت و توانای وەستاندن و کارپێکردنەوەیت هەبێـت لەکاتێکدا دەشتوانیت کار لەسەر ئەپێکی دیکە بکەیت، هاوشێوەی Samsung’s multi-window بەڵام بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر.
دەتوانیت دەسەڵاتێکی زیاترت هەبێت بەسەر ئاگانامەکاندا، بۆ نموونە ماڵپەڕێکی گەورەی هەواڵیت لایە دەتەوێـت تەنها ئاگانامەی هەواڵی تەکنەلۆژیت بۆ بێت، لەم وەشانە نوێیەدا گوگڵ ئەمەت بۆ بەردەست دەخات.
سەرچاوە www.kitn.net
