لاپتۆپێك سێ شاشەی هەیە

لاپتۆپێك سێ شاشەی هەیە
كۆمپانیای ریزەر (razer) نوێترین لاپتۆپی تایبەت بە گەیمینگی خستەڕوو واتە هەم بۆ یاری ئەلكترۆنی و هەم بۆ كاروباری نەخشەسازی و گرافیك دەگونجێت.. لاپتۆپەكە بەناوی Valerie ناسراوە. ئەوەی لاپتۆپەكە لە گشت لاپتۆپەكانی پێش خۆی جیا دەكاتەوە دیزاینەكەیەتی چونكە خاوەنی سێ شاشەی پێكەوە بەستراوەیە، بەهۆیەوە مەودای كاركردن و دیتنی یاری زۆر فراوانتر دەبێت.
كێشی لاپتۆپەكە نزیكەی 5.5 نیوە. لاپتۆپێك كە خاوەنی سێ شاشە بێت دەبێ شەحنی باترییەكەی زوو دابەزێت. بەڵام هێشتاش كەم نییە و هەتا 4 كاتژمێر باترییەكەی بەتەواوی دانابەزێت.
Top