كاتژمێری هۆشمەند بۆ نابینایان
كاتژمێری هۆشمەندی The dot لە كاتژمێرە هۆشمەند و دیجیتالییەكانی پێش خۆی جیاوازە، بۆ نموونە نابینایان دەبێت فەرمانەكان بە دەنگ بەكاتژمێرەكە بدەن وەك كات چەندە، یان لەكاتژمێری هۆشمەندا فەرمانی دیكەش بە دەنگ بڵێن، بەڵام لە شوێنە قەرەباڵغەكان بەهۆی تێكەڵبونی دەنگەكان كێشە دروست دەبوو، لە كاتژمێری ناوبراودا ئەم كێشەیە نییەچونكە تەنیا دەنگی خاوەنەكەی دەناسێت. هەروەها كێشەیەكیش دیكەش چونكە كاتژمێرەكەش دەبێ بەدەنگ وەڵام بداتەوە بۆیە دەنگ لەگەڵ دەنگی دیكە تێكەڵ دەبوو، ئەو كێشەیەك بە جۆرێكی دیكە چارەسەر كراوە..
بەهۆی ئەو كاتژمێرەوە بەكارهێنەر دەتوانێ پێی بڵێ پەیامەكانم بۆ بخوێنەوە، یان پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بكە.. هەندێك ئاسانكاری دیكەشی تێدایە، دیارە جگە لەوەی پەیامەكان بە دەنگ دەڵێت.. بە خەتی (برێل)یش كە تایبەتە بە نابینایان لەسەر شاشەكەی بە بەرجەستەیی كات و بەشێك لە فەرمانەكان نیشان دەدات..
