ئامێرێك بۆ هەڵگرتنی گشت پاسۆرد و كۆدە نەێنییەكان

ئامێرێك بۆ هەڵگرتنی گشت پاسۆرد و كۆدە نەێنییەكان
ئێستا بەهۆی بەربەرینی جیەانی ئینتەرنێت و بوونی دەیان تۆڕی كۆمەڵایەتی و سایتەكانی راگری داتاكان و ئەو سایتانەی ژمارە بانكییەكانی تێدا خەزن دەكرێن دەبێ دەیان كۆدی نەێنیت هەبێت.. كەم كەس هەیە ئەو هەموو كۆدە نەێنیانەی بیربمێنێ یان دەبێ لە دەفتەری یادداشتدا تۆماریان بكا یان دەبێ لە كۆمپیوتەر و مۆبایلدا سەیڤیان بكا.
ئامێرێك تەنیا بۆ ەەڵگرتنی كۆدە نەێنییەكان بەرهەم هاتووە، ئەو ئامێرەی دەیبینن كە وەك فلاش میمۆری دەچێت QKey دەتوانێت گشت زانیارییە تایبەتییەكانی بۆ كردنەوەی سایتەكان و ژمارە ئۆنلانیەكان لەخۆیدا هەڵبگرێت، هەرچەندە پرۆگرامگەلێكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتوون، بەڵام ئامێری ناوبراو بەهۆی بچووكی و ئەمنیەتی زیاتر گرنگی تایبەتی هەیە.
Top