كامێرای چاودێری و گلۆپی رووناكی بەهێز

كامێرای چاودێری و  گلۆپی رووناكی بەهێز
كامێرا چاودێرییەكان بۆ كەمكردنەوەی تاوان و ناساندنی تاوانباران رۆڵێكی گەورەیان بینیوە، كێشەیەك كە كامێراكان هەیان بووە ئەوەیە خۆیان رووناكیان نییە بكرێت گرتە ڤیدیۆییەكانیان بەبێ گرفت تۆمار بكەن، بۆیە زۆر جاران بەوەۆیەوە روخساری كەسەكان بە جوانی ناناسرێنەوە..
كۆمپانیای (ring) بەم دواییە كامێرایەكی چاودێری بەرهەم هێناوە بەناوی floodight cam كە دوو گلۆپی رووناك هاوێژی زۆر بەهێزیان لەگەڵدایە. كامێرایەك كە بە كوالیتی HD فیلم هەڵدەگرێتەوەو زەنگی مەترسییەكی لەگەڵدایە كە كورد گوتەنی دەنگی رۆژە رێیەك دەڕوات.. كامێراكە لەگەڵ تۆڕی ئینتە رنێت دەبەسترێتەوە و بەردەوام پەیام بۆ خاوەنەكەی دەنێرێت.. بەكارهێنەرەكەی بەهۆی مایك و سپیكەرێكی تایبەتەوە دەتوانێت لەگەڵ ئەو كەسانە قسە بكات كە لە شوێن و ماڵی ئەو نزیكدەبنەوەو لێیان بپرسیت بە چ هۆكارێك هاتوون..
Top