گەسكی كارەبایی یا رۆبۆتی پاككەرەوە

گەسكی كارەبایی یا رۆبۆتی پاككەرەوە
ئیدی گەسكی كارەبایی وەك جاران نەماوە هەركە پێ بكەی دەنگی حەوت گەڕەك بڕوات و زیانی لە سوودی زیاتر بێت! ئێستا گەسكە كارەباییەكان وایان لێەاتووە كە هەموو ماڵیش پاك دەكەنەوە بێ ئەوەی كە دەنگێكیان لێوە بێت.. وەك كابانی باش دەچن بەبێ دەنگە دەنگ و هەرا هەرا هەموو شوێنێك خاوێن دەكەنەوە.. پێویستیش بەوەی ناكات كەسێك بە دەستیەوە بگرێ و ئەركەكە ئەنجام بدات بەڵكو بۆخۆیان ئۆتۆماتیكی ئەو ئەركە ئەنجام دەدەن، بۆیە ئێستا زیاتر وەك رۆبۆتی پاككەرەوە ناسراون..
كۆمپانیای سامسۆنگ رۆبۆتێكی پاككەرەوەی نوێی بەرهەم هێناوە كە بە Powerbot VR7000 ناسراوە. هێزی هەڵمژێنێكی زۆر بەهێز، بەجۆرێك هەرگیز بە دوو جار ماڵینەوە ناكات.. رۆبۆتە پاككەرەوەكە گشت كەلێن و كەلەبەرێك پاك دەكاتەوە ئەو شوێنانەی كە گەسكی كارەبایی دیكە بە ئاسانی ناتوانێ ئەنجامی بدات. سیستەمی نەخشەهەڵگرتنەوە لەو شوێنەی پاكی كردۆتەوە تێدایە، بەجۆرێك هەرگیز بۆ شوێنێك ناگەڕێتەوە كە پێشووتر خاوێنی كردۆتەوە. لەگەڵ شوێنی پاككردنەوە خۆی دەگونجێنێ، بۆ نموونە ئەو شوێنانەی كە فەرش و رایەخن ەێزێكی تایبەت بەو بەكار دێنێ و لە شوێنی كاشی و داریش بە جۆرێكی دیكە خۆی رێك دەخات. بە ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێ و لە دەرەوەی ماڵیش دەتوانی فەرمانی پێبكەی كە ماڵەكە خاوێن بكاتەوە، لەماڵەوەش دەتوانی تەنیا بە دەنگ فەرمانی پێبكەی..
Top