پرۆگرامێك بۆ دانولۆد كردن لە ئینتەرنێت

پرۆگرامێك بۆ دانولۆد كردن لە ئینتەرنێت
پرۆگرام گەلی زۆر هەن كە تایبەتن بە دابەزاندنی فیلم و پرۆگرام و بابەت لە ئینتەرنێت، هەندێك لەوانە بە پارەن و هەندێكی تریان بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر.. یەكێك لەو پرۆگرامە بێ بەرامبەرانە كە ناوەكەی خۆشی هەر بەخۆیەوە پرۆگرامی free download manger ە، بە بۆچونی كۆمپانیای بەرهەمەێنی پرۆگرامەكە، خێرایی دابەزاندن لەو پرۆگرامەدا 600% جار خێراترە..
ئەوەش هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی
- جگە لە دانولۆد كردن توانای ئاپلۆد كردنی فایلەكان و هاوبەش كردنیان بۆ كەسانی دیكە..
- توانای دابەزاندنی فیلم و وێنەی فلاش لە سایتەكانی وەك یوتیوب، گوگل ڤیدیۆ و گۆڕانیان بە فۆرماتێكی گونجاو.
- توانای رێكخستنی پرۆگرامەكە بە شێوەی پورتێبڵ بۆ ئەوەی هەمیشە لەسەر فلاش میمۆرییەكەت هەبێ و لە شوێنی دیكە بەكاری بێنی.
- توانای بڵاوكردنەوەی فایلە ڤیدیۆیەكان.
- توانای كات دانان بۆ دابەزندن كە لە كاتێكی دیاریكراودا دەست بەكات بە دانولۆد كردن.
- توانای دابەزاندنی سایتێك بە تەواوەتی..
- توانای گۆڕینی زمانی پرۆگرامەكە بە زیاتر لە 30 زمان..
Top