ئامێرێك لە مەترسی شێرپەنجەی سییەكان ئاگادارت دەكاتەوە

ئامێرێك لە مەترسی شێرپەنجەی سییەكان ئاگادارت دەكاتەوە
شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە مەترسیدارەیە كە هەتا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە، هۆكارەكانیشی وەك پێویست نەزانراون، هەرچەندە پزیشكان باسی چەند هۆكارێك دەكەن بۆ تووش بوون بە شێرپەنجە، بەڵام بە گشتی نەخۆشییەكەیە لە ئێستادا بێ چارەسەرییە..
كۆمپانیایەك ئامێرێكی بەرهەم هێناوە كە كەش و هەوای ژینگە و دەوروبەر دەخاتەژێر چاودێری و دەتوانێت گازی رادۆن (Radon) كە گازێكە لە مەترسیدارترین پێكەاتەی كیماییە و دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجەی سییەكان، بۆیە گەجێتی Airthings Wave لەكاتی بوونی ئەو گازە مەترسیدارە ئاگادارت دەكاتەوە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە بە سوو دوەرگرتن لە هەستەوەرێكی بچووك و پرۆگرامێك كە لەسەر مۆبایل دادەبەزێت ئاماری ورد سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گازی رادۆن بزانی.. ئامێرەكە هەم بە ژمارە و هەم بە هێمای رەنگ بەكارهێنەر ئاگادار دەكاتەوە. جگە لە دەستنیشان كردنی گازی رادۆن، رێژەی شێ و كەش هەوای دەوروبەریش دەپێوێ.
Top