نۆکیای باوک، نۆکیا ٣٣١٠ گەڕایەوە. بەخێرهاتنی بکەنەوە.
کۆمپانیای HMD Global کە ئێستا خاوەنی بەشێکی زۆری نۆکیایە، مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠ـی بە گۆرانکاری لە دیزایین و شێوەی دوگمەکان و ڕەنگی دووبارە ڕاگەیاندەوە و دەیخاتەوە بازاڕەکان.
مۆبایلەکە دەرچەی Micro USB هەیە و شوێنی بیستۆک و هەروەها شوێنی کاردی ئێس دی دەرەکی و هەروەها بلوتوزیشی هەیە.
لەڕاستیدا نۆکیا ٣٣١٠ چەند تایبەتمەندیەکی نییە وەکو وایەرلێس و جی پی ئێس و پشتگیری بۆ ئەپڵیکەیشنەکان. بەڵام کامێرایەکی ٢ مێگاپێکسڵی هەیە و هەروەها شاشەیەکی ٢.٤ ئینجی هەیە بە ڕونی QVGA.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە تا ئێستاش پاترییەکەی بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ خۆی دەگرێت و ٣١ ڕۆژیش لەدۆخی Standbyدا. لەناو مۆبایلەکە وێبگەڕی ئۆپێرا مینی هەیە و پشتگیری نەوەی ٢ی ئینتەرنێت واتە ٢ جی دەکات و مۆبایلەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
سەرچاوە www.kitn.net
