هیچ ئامێرێك به‌قه‌د مۆبایل كاتژمێری ده‌ستی نه‌خسته په‌راوێزه‌وه.. ئێستا له هه‌ر كه‌سێك بپرسی كاتژمێر چه‌نده، خێرا چاوێك له مۆبایله‌كه‌ی ده‌كات و به‌هۆی مۆبایله‌وه كاته‌كه‌ت پێ ده‌ڵێت... دواتر به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێر و كۆمپانیاكانی مۆبایل هه‌وڵیاندا ماڵی كاتژمێر و موبایل به جۆرێكی دیكه داڕژێنهوه و مه‌ودایه‌ك بخه‌نه نێوانیان.. بۆیه هه‌وڵیاندا كاتژمێری سمارت به‌رهه‌م بێنن كه هه‌ندێك ئه‌ركی مۆبایلیش ئه‌نجام بدات.. به‌ڵام كاتژمێره سمارتهكانیش كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو بۆ هه‌ر كارێك پشتیان به مۆبایل ده‌به‌ست، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ پرۆگرامێك دابهزێینه سه‌ر كاتژمێری سمارت ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر مۆبایل دایبه‌زێنی پاشان بیگوازیه‌وه.. له‌م ماوه‌یه‌دا سیسته‌مێكی ئه‌ندرۆێد به‌ناوی (Android Wear 2.0) به‌رهه‌م هات كه به‌ته‌واوی ماڵی مۆبایل و كاتژمێری جیاكرده‌وه.. ئێستا هه‌ركامیان سه‌ربه‌خۆن..
كۆمپانیای LG دوو كاتژمێری به‌و سیسته‌مه خسته بازاڕه‌وه كه به (LG Watch Sport) و(LG Watch Style) ناسراون.. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ئه‌مانه‌ن:
- شاشه‌ی جۆری P-OLED و هه‌ستیار به رووناكی..
- چوارچێوه‌كه‌ی له پۆڵای دژه ژه‌نگ دروستكراوه.
- رامه‌كه‌ی 768 میگابایته.. میمۆری ناوخۆی 4 گیگابایته.
- سیسته‌می وای-فای و بلوتوسی هه‌یه..
- راسته‌وخۆ له سیسته‌می GPS سوود وه‌رده‌گرێ..
جۆری دووه‌می كاتژمێره‌كه واته (LG Watch Style) زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندی جۆری یه‌كه‌می هه‌یه به هه‌ندێك جیاوازییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی بچووكتره، رامه‌كه‌ی كه‌متره.. سیسته‌می لێدانی دڵیشی له‌سه‌ر نییه...