پەیوەندییەكت بۆ دێت، بەڵام نازانی لەلایەن چ كەسێكەوە پەیوەندییەكە هاتووە، یان لە چ وڵاتێكەوەیە. هەرچەندە پرۆگرامی truecaller كە بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت و گرنگی خۆی هەیە، بەڵام خودی سایتی https://www.truecaller.com/یش ئەو ئەركە بە هەندێك تایبەتمەندی دیكەوەش ئەنجام دەدات، لە سەرەتادا بە ئەكاونتی گوگل یا مایكرۆسۆفتی تایبەت بەخۆت دەچیە سەر سایتەكە، لە بۆكسێكی تایبەتدا لە گۆشەی لای راست بەشێكی تایبەتە بە دیاری كردنی ناوی وڵات و بۆكسێكیش بۆ نووسینی ژمارەی مەبەست، هەركە سێرچت كرد، ناوی كەسەكە وێنەی كەسەكە ئەگەر وێنەی دانابێ، لەگەڵ ئەكاونتەكانی لە فەیسبوك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە دەكاتەوە، لەبەشی نەخشەدا دەتوانی شوێنی پەیوەندییەكە بدۆزیەوە...