سەرپەرشتیاری منداڵ لە بێشكەوە تا قوتابخانە
ئاریستوتێل (Aristotle) یەكێكە لەو ئامێرە گرنگانەی تایبەتە بە منداڵ و لە هۆشی دەستكرد سوود وەردەگرێ. لە راستیدا سپیكەر (بڵندگۆ)یەكی زیرەكە، هەر ئەوكاتەی كە منداڵەكە دێتە ژیانەوە و هەتا دەچێتە قۆنابخانە ئاگادار و راهێنەری منداڵە، لە سەرەتادا هەوڵ دەدا بە زمانی منداڵانە بدوێ و لایەلایەی بۆ بكا. بەهۆی مۆنیتۆرێكەوە ڤیدیۆیی راستەخۆ بۆ سەر مۆبایلی بەكارهێنەر بەڕێ بكات، كاتێك منداڵەكە هەڵدەستێ مۆسیقای تایبەت بە منداڵەكە لێدەدا. شەوانە گلۆپی رەنگاورەنگ هەڵدەكا و دەبێتە چاری خەوی منداڵان، كاتەكانی گۆڕینی و خۆتەڕكردنی منداڵەكە بە سەرپەرشتیارانی رادەگەیەنێ.
ئامێری ناوبراو ئەگەر منداڵەكە گەورە تر بوو چیرۆكیان بۆ دەخوێنێتەوە. لە نووسین و خوێندنی وانەكانی قوتابخانە یارمەتی منداڵەكە دەدات زانیاری سەبارەت بە وانەكە لە ئینتەرنێت وەردەگرێت..
