سەرنجێك لەسەر مۆنیتۆری چەماوەی HP

سەرنجێك لەسەر مۆنیتۆری چەماوەی HP
ماوەیەكی لەمێژ نییە كە ركابەرییەك لەنێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ لەسەر بەرهەمهێنانی مۆنیتۆر یان تەلەڤزیۆنی چەماوە لە گۆڕێدایە، كۆمپانیای HP یش نوێترین مۆنیتۆری چەماوەی خۆی كە تایبەتە بە یارییە ئەلكترۆنییەكان بەرهەم هێناوە، مۆنیتۆرەكە 35 ئینجە بە جۆری OMEN X ناسراوە. خێرایی مۆنیتۆرەكە زۆر لەسەرێیە، خێراییە ئەنجامدانی ئەركەكانی لە كەمتر لە 3 ملم لە چركەیەكدایە. كوالیتی نیشاندان لەو مۆنیتۆرەدا UWQHDیە.
سەیركردنی مۆنیتۆرەكە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆریش و چەند كاتژمێرێكیش لە نزیكەوە سەیری بكەی كێشە بۆ دیتن و بینایی بەكارهێنەر دروست ناكات، خۆی لەگەڵ هەموو شوێنێك تاریك و رووناك دەگونجێنێ..
Top