موبایلە چەماوەكە و چەند تایبەتمەندییەك

موبایلە چەماوەكە و چەند تایبەتمەندییەك
لەمێژە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل لە هەوڵدان كە مۆبایلی چەماوە، یان مۆبایلێك دروست بكەن كە بتوانرێت لوول بدرێ یان قەد بكرێ، هەتا ئێستا هەوڵەكانیان زیاتر وەك بیرۆكەیە و بە فەرمی نەخراوەتە بازاڕەوە..
لە پێشانگای ساڵانەی cesی ئەمساڵدا مۆبایلێكی چەماوە بەناوی Royole flexphone خرایە روو كە دەكرێت وەك مۆبایلێكی ئاسایی سوودی لێوەربگری و ئەوكاتەی كە سوودیشی لێوەرناگری دەكرێت لوولی بدەی و وەك بازنەیەك لە دەستی بكەی وەك كاتژمێرێكی هۆشمەند یان وەك مەچەك بەندێك سوودی لێ وەرگری..
ئەگەر پەیوەندیشت بۆ هات دەكرێت هەم بە شێوەی چەماوە وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە وەك مۆبایلێكی ئاسایی. ئەو كاتەی دەبێتە مەچەك بەند یان كاتژمێر بۆ جوڵەی وەرزشی، لێدانی دڵ، پێوانی هەنگاوی رۆیشتوو، زانینی مەودای رۆیشتن سوودی لێببینی.
كێشی مۆبایلەكە تەنیا 100 گرامە، بارستاییەكەی 5.5 ملمە. سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
Top