تێستی شەكرە بەبێ خوێن و ئازار
ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بە بە هیوان رۆژێك ئامێرێك دروست بكرێ كە وەك ئامێری پێوانی زەختی خوێن بەبێ ئەوەی كە خوێنیان لێوەربگیرێ بزانن رێژەی شەكرەیان چەندە.
كۆمپانیایەك ئامێری K’Track ی بەرهەم هێناوە وەك كاتژمێر لە مەچەك دەخرێ و بەهۆیەوە دەزاندرێ رێژەی شەكرەت لە خوێندا چەندە. ئامێرێكە دەرزی زۆر وردی تێدایە كە بە ئاستەم بە چاو دەبیندرێن، بەهۆی ئەو دەرزیانەوە زانیاری سەبارەت بە شەكرە دەزاندرێ، ڤێرژنی دووەمی ئامێرەكە نە تەنیا رێژەی شەكری خوێن، بەڵكو رێژەی ئەسید لاكتیك و لێدانی دڵیش دەزانێ.
