ئامێرێك بۆ رۆژی تەنگانە
ئامێرێكی وەك Occly لەكاتێكی وادا دەتوانێ فریادرەس بێت، چونكە بە داگرتنی تەنیا دوگمەیەك بە ئاسانی و بە خێراییەكی زۆر لە یەك كاتدا چەند كامێرایەك كە لە هەموولاوە وێنە دەگرن و بەرێی دەكەن ئەكتیڤ دەبێ، مایكێك دەنگەكان تۆمار دەكات، گلۆپێكی رووناكی دەبەخشێت، زەنگی مەترسیش بە دەنگی بەرز لێدەدرێ. هەم بە دەنگ و هەم بە رووناكییەكە دەتوانی ئەوانەی زۆر لێت دوور نین ئاگادار بكەیەوە. ئامێری ناوبراو دەنگ تۆمار دەكا و بۆ ناوەندییەكی ئاگاداركردنەوە بەڕێ دەكات.
