هاپێكی سمارتی بێ وایەر 6 ترابایت داتا هەڵدەگرێ
هاپی سمارتی جۆری (Lenovo smart storage) بۆ گشت ئەندامانی بنەماڵەیەك یان كارمەندانی ئیدارەیەك دەگونجێ، بۆ نموونە هەركام كارمەندانی ئیدارە دەتوانن بەشێك لە هاندەكەدا بۆخۆیان دابنێن و بەبێ ئەوەی كە بەشێوەی وایەر پەیوەندیان هەبێت بە هاردە هاپەكەوە دەتوانن بەبێ وایەر داتاكانیان بگوازنەوە و تەنانەت لەوێدا بۆ ئەوەی كارمەندانی دیكە دەستكاری نەكەن بشارنەوە یان پاسۆردی لەسەر دابنێن.
خاڵی جێگای سەرنج لەو هاپەدا ئەوەیە دەتوانیت نەك لە شوێنی كار بەڵكو لە هەر شوێنێكی جیهانیش بی لە رێگای ئینتەرنێتەوە فایل و داتاكانت بخەیە ناو هاپە هاردەكەوە.
