چاودێرێكی ورد بـــەسەر كۆرپە
سەردەمێك دایكان بە منداڵە ساواكانیان بەتەواوی دەبەسترانەوە، تەنانەت نەیاندەتوانی بۆ ساتێكیش لێیان دووربكەنەوە، بەڵام ئێستا بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ تا رادەیەك ئەمە چارەسەر بووە،
كامێرا چاودێرەكانی تایبەت بە ساواكان، یان لانكە هۆشمەندەكان ئەركی دایكانیان ئاسانتر كردووە، ئامێری Arlo Baby پێكهاتووە لە كۆمەڵە كامێرایەك بەمەبەستی كۆنترۆڵ كردنی منداڵان و ئاگادار بوون لە بارودۆخیان.. كامێراكە ستایلەكەشی بە ویستی منداڵانە، لە سەر ستایلی «پشیلە، سەگ و كەروێشك» بەرهەم هاتوون تاكو سەرنجی منداڵان زیاتر رابكێشن. كامێراكان هەركاتێك بزانن جوڵەیەكی تایبەت یان دەنگی گریانێك لە منداڵەكەوە بێت، بە پەیامێك سەرپەرشتیارانی منداڵەكە ئاگادار دەكاتەوە، سەرپەرشتیارانیش لە رێگای مۆبایلەوە كەلەگەڵ كامێراكان لەپەیوەندی دان بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئاگاداری دۆخی منداڵەكەیان دەبن، یان ئەگەر نەیانتوانی دەتوانن دواتر سەیری فیلمە تۆماركراوەكە بكەنەوە، ئامێرەكە سپیكەر (بڵندگۆ)یشی هەیە كە سەرپەرشتیارانی منداڵ دەتوانن لە رێگای دوورەوە منداڵەكەیان بلاوێننەوە و لایەلایەیان بۆ بكەن.
