شاحینەیەكی وایەرلەیس بۆ هەموو ئامێرێك

شاحینەیەكی وایەرلەیس بۆ هەموو ئامێرێك
لە پیشانگای ساڵانەی cesدا زۆر ئامێری شەحنكردنەوە خرانە روو یەكێك لەوانە شاحینەی جۆری Ventev بوو، كە بەبێ وایەرو بە خێراییەكی زۆر گشت ئامێرە هۆشمەندەكان شەحن دەكاتەوە.
شارژێرە وایەرلەیسەكە سێ بەرامبەر خێراتر لە شارژێرە ئاساییەكان دەتوانێت ئامێرەكان شەحن بكاتەوە. گرنگ نییە ئامێرەكەت چ ئامێرێكە یان لە چ سیستەمێك سوود وەردەگرێ، چونكە شەحنكەرەوەكە بۆ گشت ئامێرێك دەگونجێ.
Top