شاشەیەك بە واقیعی دیمەنەكان بەرجەست دەكات

شاشەیەك بە واقیعی دیمەنەكان بەرجەست دەكات
زۆر لەمێژە ئەو بیرۆكەیە هەیە كە رێگایەك هەبێت بتوانرێ ئەوەی لەسەر شاشە دەبیندرێ بەرجەستە بن و بتوانرێ بە واقیعی دەستیان لێبدرێ، بۆ نموونە ئەگەر وێنەی تۆپێك لەسەر شاشە بێت، بەكارهێنەر بە دەست لێدان هەست بەوە بكات كە تۆپێك لە بن دەستی دایە، یان ئەگەر تەنەكە لووس یان تیژ بێت، بەكارهێنەر هەست بەوە بكات كە بە واقیعی وایە..
شاشەی جۆری Tanvas كە لەلایەن پسپۆرانی بەشی زانستی زانكۆی «نورست وێست» بەرهەم هاتووە تەواو دیمەنەكان بەرجەستەن، ئەم بەرجەستەییە كاتێك گرنگی خۆی هەیە كە بكرێت شتە بەرجەستەكان بگوازیەوە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە، بۆ نموونە وێنەی پارچەكانی ئۆتۆمبیلێك لەسەر شاشەكە هەیە، بە هەڵگرتنی پارچەكان بۆ شوێنی خۆیان بتوانی ئۆتۆمبیلەكە دروست بكەیەوە. شاشەیەكی وا بۆ فێركاری لە بواری پیشەسازی و زانستی و پزیشكی سوودێكی زۆری دەبێت.
Top