سامسۆنگ تابلێتی تاب ئێس ۳ له کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا نمایشدەکات.
لەدوای ئەوەی سامسۆنگ ڕایگەیاند کە مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا ڕاناگەیەنن، وترابوو کە سامسۆنگ بێ بەرهەم نابێت و بەرهەمێکی نوێی دەبێت، دزەپێکراوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی تابلێتەکانی نمایشدەکات، کە تابلێتی تاب ئێس ۳ دەبێت و تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکانیش خراونەتە ڕوو.
تایبەتمەندیە پێشبنیکراوەکان بۆ ئامێرەکە بریتیە لە ڕوونمایەکی قەبارە ۹.٦ ئینج بە ڕوونی ۲۰٤٨ × ۱٥۳٦ پێکسڵ، ڕامی ٤ گێگادەبێت و بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۲۰ کاردەکات. کامێرایەک بە ۱۲ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوه ٥ مێگاپێکسڵ، وە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید وەشانی نووگەت کاردەکات.
کاتی کۆنگرەکەی سامسۆنگ لە ۲٦ی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر ۷ی ئێوارە بە کاتی CET دەبێت.
باسێکی گرنگی تر دەربارەی کۆنگرەکەی سامسۆنگ ئەوەبوو کە سامسۆنگ گالاسی ئێس ٨ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا نمایش ناکات. پێش بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆ و وێنەیەی سامسۆنگ هێشتا دیار نەبوو کە ئایا ڕۆڵی سامسۆنگ لە ڕووداوەکە چیدەبێت، بەڵام دواجار دەرکەوت کە سامسۆنگ دەیەوێت چی ڕابگەیەنێت لەم کۆنگرەیەدا، ئەویش ئەگەری تەواوی ڕاگەیاندنی تابلێتی تاب ئێس ۳ـیە.
سەرچاوە www.kitn.net
