كیبۆردێكی مایكرۆسۆفت تایبەت بە تایبكردن
مایكرۆسۆفت رایدەگەیەنێ كە كیبۆرد و ماوسەكە زیاتر تایبەتە بە پرۆگرام نووس و تایبێست و رۆژنامەنووسەكان.
ستایلی كیبۆردەكە تایبەتە، هەرچەندە بە رواڵەت وەك گشت كیبۆردێكی دیكە دەچێت، بەڵام لە بواری ئۆرگۆنۆمییەوە زۆر گونجاوە (ئۆرگۆنۆمی بە شێوازی دروست بەكارهێنان و گونجان لە گەڵ ئەندامانی جەستە دەكرێت بۆ نموونە كیبۆردەكە دەبێ جۆرێك بێت كە لەكاتی زۆر كاركردن پەنجەكانت ئازاریان پێنەگات).
دوگمەكانی كیبۆردەكە بە جۆرێك داندراون كە تایبێست كاتی كاركردن بە هیچ جۆرێك دەستی ئارەقە نەكات و ماندوو نەبێت، روكەشێكی نەر كە دەكەوێتە بەری دەست وا دەكات هەست بە ئاسوودەی بكەی لەكاتی كاركردندا. گەر سەرنج بدرێتێ دوگمەی (سپێس) كە لەگشت كیبۆردێكدا وەك دوگمەیەكی گەورە لە خوارەوەیە، لەو كیبۆردەدا ئەو دوگمە گەورەیە پێكهاتووە لە دوو دوگمە یەكێك بۆ (سپێس) واتە مەودا دانانی نێوان وشەكانە و ئەوەی تریش كاری (باك سپێس) واتە گەڕاندنەوە و سڕینەوە دەكات.
ماوسەكەش شێوازەكەی وەك هەموو ماوسێكی دیكە دەچێت، بەڵام بە جۆرێك دروستكراوە كە بە بە دەستەوە گرتنی هەست بە ئاسوودەیی بكەی، جگە لە دوگمەكانی راست و چەپ دوگمەیەكیش لە خوارەوە هەیە كە دوگمەی ویندۆزە بە داگرتنی دوگمەی ستارتی ویندۆز چالاك دەبێت.
