تەلەڤزیۆن بكە بە تەختەی هۆشمەند

تەلەڤزیۆن  بكە بە تەختەی هۆشمەند
سەردەمێك لە قوتابخانەكان تەختە رەشە هەبوو، كە بە گەچێكی تایبەت لەسەری دەنووسرا، دوای ئەوە قۆناغێكی دیكە هاتە كایەوە و تەختە رەشە بوو بە تەختە سپی كە بە قەڵەمێكی تایبەت لەسەری دەنووسرێ، ئێستا ئەم سەردەمە قۆناغی تەختەی دیجیتالی و سمارتە..
لە نوێترین داهێنان لەم بوارەدا ئامێرێكی بچووك بەناوی (Gotouch) بەرهەم هاتووە كە قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە و ئەركی تەختەی سمارت لەسەر تەلەڤزیۆن ئەنجام دەدات، واتە تەلەڤزیۆن دەكرێتە تەختەی دیجیتالی، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت لەسەرەتادا ئاپێكی لەسەر مۆبایل یا تەبلێت یا لاپتۆپ دابمەزرێنی، پاشان پەیوەندی ئامێرەكە و تەلەڤزیۆن لە رێگای كێبڵ یا وای-فای دامەزرێنی، هەركە ئامێرەكەت هەڵكرد هەرچی لەسرە شاشەی مۆبایل یا لاپتۆپە دەچێتە سەر تەلەڤزیۆن و بە جوڵەی قەڵەمەكە لەسەر تەلەڤزیۆن دەتوانی ئەوەی مەبەستتە ئەنجامی بدەی.
Top