پرۆژكتەرێك لە شوێنە رووناكەكانیش نیشان دەدات
پرۆژكتەری ناوبراو كوالیتی نیشاندانی فیلمەكانی HDیە. تایبەتمەندییەكی گرنگی پرۆژكتەرەكە ئەوەیە وێنە و فیلمەكانی سەر شاشە بە راستەوخۆ لەسەر دیوار یان پەردە بڵاو دەكاتەوە. ئەو وێنانەی كە لە شاشە بچووكەكانی مۆبایلەكاندا بە باشی نابیندرێن بە ئاسانی بەهۆی ئەو پرۆژكتەرە دەكرێت نیشان بدرێن، جگە لەوەش دەكرێت دەنگی فیلمەكانیش بۆ سپیكەرە بلوتوسییەكان بگوازێتەوە.
