لە کۆتاییدا سامسۆنگ ئەنجامی پشکنینەکانی نۆت ۷ی ئاشکرا کرد، وە مژدەیەکی مەزنیشی دا بۆ هەوادارانی.
دەزگاکان لە ڕابردوود باسی کێشەی پاتریان کرد، دوێنێش بە فەرمی سامسۆنگ پشتڕاستی کردووەتەوه کە ڕەقەکاڵاکان و نەرمەواڵەی مۆبایلەکە نەبوونەتە کێشەی تەقینەوەی مۆبایلەکان. کێشە له کارکردنی خانە و سیستەمی پاتری مۆبایلەکەدا بووه!
ئێستا لەسەر جیهان پێویستە نۆت ۷ـەکەیان بگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ، تاکو نۆت ۷ی سەلامەتیان بداتێ، سەلامەت؟
بەڵێ سەلامەت، سامسۆنگ دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی خێرای نۆت ۷ی سەلامەت و دووبارە ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕەکان، سامسۆنگ جووڵەی بۆ وەبەرهێنانێکی نوێی پاتری مۆبایلەکانی کردووە و هەموو نۆت ۷ـەکانیش له ژێر تاقیکردنەوەی بارگاوی کردنەوەدان.
کە هەروەک لە وێنەیەکی فەرمی کۆمپانیادا دەردەکەوێت، تاقیکردنەوەی نۆت ۷ـەکان بە شێوەیەکی ڕێک دەکرێت و بە وردی چاودێری لە بارگاویکردنەوە و بەتاڵکردنەوەی مۆبایلەکە دەکەن. ئەمە مژدەیەکی باش بوو بۆ هەوادارە خەمگینەکەی نۆت ۷.لە چەند وێنەیەکی ڕوونکردنەوەدا دەردەکەوێت، کە سامسۆنگ کێشەکانی نۆت ۷ی دۆزیوەتەوە و هەموو ئەنجامی پشکنیەکانی تێدا ڕوونکردووەتەوە
وێنەی یەکەم بەشەکانی پاتری نۆت ۷ دەردەخات، وە دوایش هەڵەکانی دەرەخات. بەشی A لە پاتریەکە بوونەتە هۆی لاربوون و بەمەش هێڵی سالب (نێگەتڤ) لە بەشی سەرەوەی A لاردەبێت و دەبێتە هۆی گواستنەوەی ناڕێکی بارگە.
سەرچاوە www.kitn.net
