سۆنی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ڕەنگێکی نوێی بۆ ئامێرە پلەیستەیشنەکانی ٤ Slim بڵاوکردووەتەوە، کە ڕەنگی سپی بەفریە، وە ڕەنگەکەش بۆ ئامێری بیرگەی ٥۰۰ گێگابایت لە ۲٤ی ئەم مانگە لە وڵاتەکانی ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە بە نرخی ۲۹۹ یۆرۆ / ۲٥۹ پاوەند و هەروەها لە وڵاتی یابانیش لە ۲۳ی ئەم مانگە بڵاودەکرێتەوە. بۆ بیرگەی ۱۰۰۰ گێگابایتیش بەردەست دەبێت.
هێشتا ئاشکرا نەکراوە کە ئایا بۆ ولایەتە یەکگرتووەکان بەردەست دەبێت یاخوود نا، وە ئایا بۆ ئامێری پلەیستەیشن ٤ Pro بەردەست دەبێت یاخوود نا.
سەرچاوە www.kitn.net