كامێرایەكی ئەكشن و ناوازە مونتاژیش دەكات

كامێرایەكی ئەكشن و ناوازە مونتاژیش دەكات
كامێرای ئەكشن بەو كامێرایانە دەگوترێ كە لەكاتی جوڵەی زۆر و رۆیشتن بە پیادە یا بە ئۆتۆمبیل و پایسكل و مۆتۆر... وێنە و فیلم بگرێ بەبێ ئەوەی فیلم و وێنەكە تێك بچێت.
چەند ساڵێكە كامێرا ئەكشنەكان بەرهەم هاتوون و بەتایبەت بۆ تۆماركردنی وەرزش گرنگی تایبەتیان هەیە. كامێرای جۆری (Graava) یەكەم كامێرای ئەكشنە كە جگە لە فیلم هەڵگرتنەوە كاری مونتاژیش دەكات، دیارە مونتاژ بە مانای پیشەییەكەی خۆی نا، بەڵكو كارێك دەكات كە فیلمێكی 3 كاتژمێری بە كورتكراوەی تەنیا به 5 خولەك نیشان دەدات، كامێراكە لە هۆشێكی سمارت و سینسەری زانیاری بۆ ناساندنی باشترین دیمەن و كاتەكانی فیلم هەڵگرتنەوە سوود وەردەگرێ و بەشێوەی ئۆتۆماتیكی مونتاژی دەكات، كامێراكە هەم دژە بەركەوتنە و هەم دژە تەڕبوونە، ئەپلكەیشنی كامێراكە بۆ ئەندرۆید و IOS هەیە، فیلمەكان لە ئینتەرنێتدا هەڵدەگرێت.
Top