کۆمپانیای سامسۆنگ کاتی وەشاندنی ئەندرۆید ٧.٠ بۆ مۆبایلەکانی S7 و S7 edge ڕاگەیاند
کاتی ڕاگەیاندنی وەشاندنی ئەندرۆیدی ٧.٠ بە فەرمی دەکەوێتە مانگی داهاتووی واتە مانگی ١ـی ساڵی ٢٠١٧، کۆمپانیای سامسۆنگ بەوە ناسراوە کە پەلە ناکات لە وەشاندنی نوێترین سیستەمەکانی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی بە تایبەت ئەندرۆیدی نۆگا ٧.٠ ، واش چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی CES کە وا بڕیارە لە ٧ مانگی ١ بەڕێوە بچێت نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی کە S8 دەبێت پشتگیری لەو سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیە بکات.
سەرچاوە www.kitn.net
