ئایفۆنەکەت لە دوورەوە شەحن بکەرەوە
لە کاتی ئێستادا شەحنکەرەوەی وایەرلێس هەیە و دەتونیت مۆبایلەکەت لەسەر ئامێری شەحنکەرەوە دابنێت و مۆبایلەکەت پڕ شەحن ببێتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مایل بەریتانی ڕاپۆرتێکی سایتی “Bloomberg” بڵاو کردەوە و تێیدا ئایفۆن لە کاکارکردندان بۆ دروست کردنی شەحنکەرەوەی ١٠٠% وایەرلێس بە بێ بوونی هیچ جۆرە پلاک و بنکەیەک کە مۆبایلەکەی لەسەر دابنێت تەنها لە ڕێگەی وایەرلێسەوە دەبێت، ئەم داهێنانەش بۆ مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد و ماک بووک دەبێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئەو ئامێری شەنحکەرەوە وایەرلێسە چۆن کاردەکات بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ کۆمپانیای ئەپڵ ئەم داهێنانە بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ زیاد دەکات.
سەرچاوە techeye.org
