سناپ چات چۆن توانی گره‌وی ساڵی ٢٠١٦ بباته‌وه‌

سناپ چات چۆن توانی گره‌وی ساڵی ٢٠١٦ بباته‌وه‌
سناپ چات گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له‌مساڵدا تۆماركرد كه‌ توانی بۆشاییه‌كی زۆر له‌ نێو سۆشیاڵ میدیا داگیر بكات به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ هه‌رگیز ساڵێكی به‌مشێوه‌یه‌ له‌ مێژووی سناپ چاتدا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای درووستبوونی سناپ چات كه‌ مێژووێكی ئاوا كۆنیشی نییه‌ كاتێك له‌ ساڵی ٢٠١٢ ئیڤان شپێیگه‌ڵ له‌ پلاتفۆڕمێكدا به‌ ناوی Hello Snap بیرۆكه‌ی درووستكردنی ئه‌م به‌رنامه‌ مۆبایلیه‌ی داڕشت.ئه‌مساڵ دوای ٥ ساڵ له‌ دۆزینه‌وه‌ی سناپ چات بوو به‌ به‌هێزترین به‌رنامه‌ی مۆبایل له‌ سۆشیال میدیا ، جیا له‌مانه‌ش باراك ئۆبامای سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌ڕه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ كۆشكی سپی له‌ سناپ چاتدا كرده‌وه‌ و زۆرترین چالاكی ڕۆژانه‌ی تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و له‌ سه‌رووی ئه‌و به‌رنامانه‌ بوو كه‌ باراك ئۆباما زۆرترین كاتی خۆی بۆ ته‌رخان كردبوو.هه‌روه‌ها شوێنی هه‌ڵگرتن و پاراستنی وێنه‌ و ڤیدیۆكان Memories فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانیت چاڵاكیه‌كانت بپارێزی و هه‌ڵیان بگریت و دواتریش گه‌ر ویستت هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ تۆڕێكی تر پێبكه‌یت و هه‌روه‌ها نامه‌ی كه‌سی و نامه‌ی گرووپ كه‌ له‌م دواییانه‌ زیاتر كرا فاكته‌ری تری به‌هێزن.هه‌روه‌ها سناپ چات به‌ تێكه‌ڵه‌ی فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام داده‌نرێت هه‌روه‌ها له‌ ڕووی پاراستنی زانیاری كه‌سی و وێنه‌وه‌ زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان به‌ خاڵێكی ئه‌رێنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داده‌نرێت.
كامێرا ناوازه‌كه‌یی و به‌رده‌وام گۆڕانكاریكردن له‌ فلته‌ره‌كان و گۆڕانكاری و جوانكاری تیایاندا و زیادكردنی یاری خاڵی به‌هێزی سناپ چاتن.
گرینگترین خاڵ كه‌ به‌ خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی سناپ چات داده‌نرێت له‌ ساڵی ٢٠١٦ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌رده‌وام گۆڕانكاری و نوێكاری تیادا كراوه‌ جیا له‌ فه‌یسبووك و ئینستاگرام و تویته‌ر و تۆڕه‌كانی تر به‌رده‌وام له‌ نوێكاری و به‌هێزبوون دابووه‌.

سەرچاوە techeye.org
Top