پرۆگرامێكی گوگل بۆ نیشاندانی شوێنی جوگرافی خۆت

پرۆگرامێكی گوگل بۆ نیشاندانی شوێنی جوگرافی خۆت
گوگل لەم ماوەیەدا ئاپێكی نوێی بۆ مۆبایل و سیستەمی ئەندرۆید بەرهەم هێناوە كە بەهۆیەوە بەكارهێنەر دەتوانێ شوێنی جوگرافی خۆی بۆ ئەندامانی بنەماڵەی خۆی یا هاوڕێیانی بەڕێ بكات. پرۆگرامی Trusted contacts لە كاتە زۆر هەستیارەكاندا زۆر بە سوودە بۆ ئەوكاتانەی كە بەكارهێنەر دەكەوێتە مەترسی یان رووداوێكی بۆ دێتە پێش بۆ ئەوەی كە بە ئاسانترین شێوە بزاندرێ شوێنی جوگرافی لە كوێیە.
كاتێك پرۆگرامەكەت دابەزاندە سەر كۆمپیوتەر، دەبێت ئەو كەسانە دەست نیشان بكەی كە نیازت هەیە شوێنی جوگرافیت بزانن، دەتوانی هەتا 50 بەكارهێنەریش پێوە زیاد بكەی، ئەگەر لە ماوەی 5 خولەكەدا شوێنی خۆت نەكەی هاوبەش و بۆ هاوڕێیانت نەنێری بەشێوەی ئۆتۆماتیكی دوایین شوێنی جوگرافی تۆ وەردەگرن.
گوگڵ دەڵێت پرۆگرامەكە نە تەنیا ئەوكاتەی كە مۆبایلەكە هێڵی ئینتەرنێتی هەیە و ئانلاینە كار دەكات بەڵكو ئەو كاتانەی كە ئۆفلاینیشە ئەركی خۆی ئەنجام دەدات، كاتێك كە شوێنی خۆت بۆ كەسێك نارد، وەرگرەكە لەسەر نەخشە جوڵەی تۆ دەبینێ كە بەرەو چ لایەك هەنگاو دەنێی..
Top